باس لە گۆڕانکاریی دیکەش دەکرێت

قایمقامێك و سێ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ناحیه‌ ده‌ستبه‌كار بوون

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

قایمقامی نوێی ئاكرێ و به‌ڕێوه‌به‌رانی نوێی هه‌ردوو ناحیه‌ی‌ داره‌توو و باعه‌درێ له‌ سنووری دهۆك، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ناحیه‌ی‌ ئیسێوه‌ له‌ سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌ستبه‌كار بوون و سوێندی‌ یاساییان خوارد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26.11.2023 له‌ دوو رێوڕه‌سمی جیاوازدا به‌ڕێوه‌به‌رانی چه‌ند پۆستێكی نوێی ئیداری ده‌ستبه‌كاربوون و وەزارەتی ناوخۆ زانیارییەکانی بڵاوکردەوە.

له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ دهۆك، دلاوه‌ر بوزو هه‌ركی وه‌ك قایمقامی نوێی ئاكرێ، ته‌حسین عیسمه‌ت قادر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ناحیه‌ی داره‌توو له‌ به‌رده‌ڕه‌ش، هه‌روه‌ها رێزان میرزا سه‌عیدی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ناحیه‌ی ‌ باعه‌درێ ده‌ستبه‌كار بوون و سوێندی یاساییان خوارد.

له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕینیشدا، موزه‌فه‌ر ئه‌حمه‌د خزر، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ناحیه‌ی ‌ئیسێوه‌ ده‌ستبه‌كاربوو.

ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره‌ نوێیانه‌ له‌ به‌رده‌م وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد.
به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964 چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی دیكه‌ی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان له‌ شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌گۆڕدرێن، به‌ڵام هێشتا رانه‌گه‌یاندراون.

بە وەکالەت قایمقامێک بۆ کفری دانرا

بە وەکالەت قایمقامێک بۆ کفری دانرا