سەلاجە شۆرتی کردووە
خێزانێک لە خەودا بوون و ماڵەکەیان ئاگری گرت
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لە ئاکرێ ماڵێک ئاگری گرت، لە کاتێکدا خاوەنی ماڵەکە و منداڵەکانی لەخەودا بوون، ئاگرەکەش زیانی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی قسەی بەرگری شارستانی ئاکرێ بێت، ئاگرەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە روویداوە، ئەندامانی خێزانەکەش سەلامەتن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26.11.2023، عەقید ئیبراهیم فەریق،بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، ماڵەکە لە گەڕەکی کۆچینەی مەلا فەرزۆ سووتاوە، و هەر زوو تیمەکانمان گەیشتوون بە گەڕەکەکە و توانیمان سێ ژوور لە ماڵەکە لە سووتان رزگار بکەین.
وتیشی، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا بووە، کە لە سەلاجەی ماڵەکەدا سەری هەڵداوە، چەند رۆژێک پێش ئێستا سەلاجەی ماڵەکە خراپبووە و دواتر چاکیان کردووەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ لەکاتی خەودا بوون و شۆرتی کردووە و ژووری چێشت لێنانی ماڵەکە بە تەواوی سوتاوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا