یاریی پێ ناکەن

ڤان دیبێک گلەیی لە مانچێستەر یونایتد هەیە و بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە

964+

سۆما حەکیمزادە

ڤان دیبێکی هۆڵەندی لە مانچێستەر یونایتد نیگەرانە و دەڵێت، “ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت بیر لە جێهیشتن دەکەمەوە”.

ئەم یاریزانە لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە کردووە، نەیتوانیوە ئەو درەوشاوەییە دووبارە بکاتەوە، کە لە ئەیاکس هەیبوو و رۆژانێکی سەختی لەم تیپە بەڕێکردووە.

کێشە سەرەکییەکەی ڤان دیبێک ئەوەیە سێیەکی ئەم وەرزە تێپەڕیووە و تەنیا دووجار دەرفەتی هاتنە ناو یاری پێدراوە.

سەبارەت بە داهاتووی خۆی ڤان دیبێک دەڵێت، “من لە یانەیەکی ئەفسانەییم و تا ئێستاش هەموو رۆژێک شانازی دەکەم کە توانیم درێسی مانچێستەر یونایتد لەبەر بکەم”.

ڤان دیبێک ئەوەش دەڵێت، “من خۆپەرستم و لە ژێر ئەم هەڵومەرجەدا بڕیاری رۆیشتن راستە”.

بڕیار بوو ئەم هاوینە ڤان دیبێک پەیوەندی بە یانەی ریال سۆسیدا بکات، بەڵام لە دوا خولەک هەردوو یانەکە نەگەیشتنە رێکەوتن.

گواردیۆلا: کلۆپ لە مۆرینیۆ باشتره‌

گواردیۆلا: کلۆپ لە مۆرینیۆ باشتره‌