گرافیک:964
هەموو رۆژ پێشبینی نوێ
ئەمڕۆ هەینی پێشبینی بورجەکان چیت پێدەڵێن
964+
کاوڕ 3/21 – 4/19
ئەمڕۆ لەرووی پیشەییەوە ئەگەری هەیە تووشی هەندێک دەمەقاڵێ بیت لەگەڵ بەشێک لە هاوکارانت، پێویستە زیاتر باوەڕ بە خۆشەویستەکەت بێنیت بۆ ئەوەی پەیوەندیەکەتان سەرکەتووبێت.
گا 4/20 – 5/20
لایەنی پیشەییت زۆر باش دەبێت ئەمڕۆ بەخت یاوەرت دەبێت، چاوەڕێ مەکە هاوبەشەکەت بە بەردەوامی هەستەکانت بۆ دەربببڕێت.
دووانە 5/21 – 6/20
ئەگەری چەند گۆڕانکاریەکی باش هەیە لە رووی پیشەییەوە، خۆشەویستەکەت لە هەموو کەسێک زیاتر گرینگیت پێدەدات گوێڕایەڵی ئامۆژگارییەکانی بە.
قرژاڵ 6/21 – 7/22
تا دەتوانیت ئەمڕۆ هێمنیت بپارێزە لە هەردوو لایەنی پیشەیی و خۆشەویستیت ئەگەری کێشە و دەمەقاڵێت بەرزە بۆ ئەمڕۆ.
شێر 7/23 – 8/22
هەوڵی هەنگاوی گەورە مەدە لە کارەکەت سەرەتا خۆت بسەلمێنە، خۆت بپارێزە لە پەیوەندیەکی کاتی.
فەریک 8/23 – 9/22
دوو دڵ مەبە لە دەربڕینی رات بە راستگۆیی لە کارەکەت، لایەنی سۆزداریت پێویستی بە خەیاڵ نیە هەوڵبدە واقیعیتر بە.
تەرازوو 9/23 – 10/23
چاو و دڵت بکەرەوە و ژیرتر بە داوای یارمەتی بکە پێش ئەوەی بارودۆخی کارەکەت تێکبچێت، ئەگەری هەیە ئەمڕۆ خۆشەویستیەکی نوێ لە دەرگات بدات.
دووپشک 10/24 – 11/21
تا دەتوانیت ئاگاداری لایەنی پیشەییت بە، پێویستە روونتر باس لە پلانەکانی داهاتووت بکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت.
کەوان 11/22 – 12/21
سەرکەوتنەکانت لەکارەکەت هەموو هاوکارەکانت دڵخۆش ناکات بەڵام دڵ لە دڵ مەدە بەخت لەگەڵ تۆیە، پێویستە بەردەوام بیت لە یارمەتیدانی خۆشەویستەکەت.
گیسک 12/22 – 1/19
بارودۆخی کارەکەت ئاڵۆز دەبێت، گرژی دروست دەبێت، پێویستە خۆت بپارێزیت لەو هۆکارانەی لە خۆشەویستەکەت دوورت دەکەنەوە.
سەتڵ 1/20 – 2/18
ئەمڕۆ سەرکەوتوو دەبیت لە کارەکەت، رەنگە ئەمڕۆ کەسی نوێ بێتە ژیانتەوە، هاوبەشەکەت متمانەیەکی زۆری پێتە چاوەڕێی هەمان هەوڵوێست لەتۆش دەکات.
نەهەنگ 2/19 – 3/20
هاوکارانت هەوڵدەدەن هاوکاریت بکەن رێگەیان لێمەگرە، پێویسە شێوازی قسەکردنت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بگۆڕیت هەوڵبدە نەرمتر بە بۆ ئەوەی لە جیابوونەوە دووربیت.