17 رۆژ دەرفەتی وەرگرتنی تەندەرەکانە
ئیدارەی گەرمیان بە شەش پڕۆژە خۆی نوێدەکاتەوە
964+
شاخەوان عومەر
ئیدارەی گەرمیان بڕیاریداوە لەرێگەی شەش پڕۆژەی خزمەتگوزاریەوە خۆی نوێ بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە تەندەری بۆ پڕۆژەکان راگەیاندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئیدارەی گەرمیان لە ئاگاداریەکدا، داوای لەوانە کردووە کە خواستی وەرگرتنی پڕۆژەکانیان هەیە لە رۆژی پێنجشەممە 23.11.2023 وەرگرتنی تەندرەکان دەستپێدەکات و کۆتا رۆژیش 10.12.2023 دەبێت.
ئەو پڕۆژانەی ئیدارەی گەرمیان دەیەوێت ئەنجامیان بدات ئەمانەن، پڕۆژەی چاکسازی و فراوانکردنی هەریەکە لە گوندەکانی زەماوەنگە، گەرمکی حاجی علی، سەید خەلیل دەروێش، سەید خەلیلی گەڵاڵی، سەید خەلیل فەقێ مستەفا، ژاڵەی سەفەر و تاقیگەیەکی ئاو لە سنووری کەلار.
ئیدارەی گەرمیان جگە لەو پڕۆژانە دەیەوێت ئاوەڕۆی بەشێک لە گەڕەکی فەرمانبەرانی کەلاریش بداتە تەندەر هاوکات پڕۆژەی راکێشانی کارەبای بەردەوامیش بۆ هێزەکانی 70ی کۆماندۆ لە ناحیەی رزگاری لەناو پڕۆژەکانن.
تەندەرەکان هێندە نین، ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، تەندەری پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەى تۆڕى کارەباى گوندى عیسایی و دابینکردنی خواردن بۆ بەندیخانەی بەشی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی گەرمیان و دروستکردنی مەڵبەندێکی تەندروستی لە جۆری C لە ناحیەی سەرقەڵا – کفری لەناو پڕۆژەکانن.