کەرکوک

کچێکی گەنج لە ئاهەنگی بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق گیانی لە دەست دا

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

لە کاتی ئاهەنگ گێران بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی عیراقەوە ماتۆرسکیلێک کچێکی کرد بە ژێرەوە و  دەستبەجێ گیانی لە دەست دا ،
ئەمشەو سێشەممە 21.11.2023 دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی عیراق بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤێتنام لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، لە کەرکووک هاندەرانی وەرزشی هاتنە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی خۆشی و ئاهەنگگێران.

لە شەقامی پارێزگای کۆن ماتۆرسکیلێک کچێکی گەنجی کرد بە ژێرەوە و  دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک، بە 964ی وت ، کچێکی تەمەن 18 ساڵان دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە، کە ماتۆڕێک لێیداوە، ماتۆڕسوارەکەش لە لایەن بنکەی پۆلیسی میقدادەوە دەستگیر کراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا