جوتیارانی قوشتەپە بە فەرمی داوای لێدانی بیری ئاو دەکەن بە مەبەستی کشتوکاڵکردن. فۆتۆ: 964
داواکاری زۆر پێشکەش کراوە
جوتیارانی قوشتەپە دەتوانن بیری ئیرتیوازی بە ئاشكرا لێبدەن
+964
ئەحمەد شەمزین
جوتیارانی قوشتەپە بۆ رێگەگرتن لە وشكبونی زەوییەكانیان و بووژانەوەی بەرهەمەكانیان، دەیانەوێ بیری ئیرتیوازی بە شێوەیەكی فەرمی لێبدەن.
بێستون ساڵح بەڕێوەبەری كشتوكالی قەزای قوشتەپە بۆ 964، رایگەیاند لە رێگەی بڕیاری پارێزگای هەولێرەوە بیرلێدان ئاساییە، ئێستا 500 داوا و فایلمان لایە بە پێ رێنمایی، ئێمەش وردبینی دەكەین و لە رێگەی لیژنەیەكەوە بۆ بەڕێوەبەراتیی كشتوكاڵ دەینێرین، دواتر پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت و دەینێرنەوە بۆ پارێزگای هەولێر و دواتر وەڵامیان دەدرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە هەرێمی كوردستان شەپۆڵی بارانبارین لە رۆژانی رابردوو هەبوو، بە پێی دوایین ئاماری كەشناسیی هەولێر، بەرزترین رێژەی بارانبارین لە قەزای قوشتەپە بوو.
پێشتر پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر بە 964ی راگەیاندبوو، ئەمساڵ بیرلێدانی نایاسایی لە سنووری پارێزگای هەولێر زیادی کردووە، بەڵام رێگەیان نەداون تەواوی بکەن و رێگرییان لێکردوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا