هه‌ندێك شت روویداوه
ئایا مێسی و هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ده‌بنه‌وه؟
964+
سۆما حەکیم زادە
مێسی و ئەنتۆنێلای هاوسه‌ری، ساڵانیکی زۆرە پێکەوە دەژین و وەک مۆدێلێکی سەرکەوتوو لە هاوسەرگیری ئەستێرە گەورەکانی جیهانی تۆپی پێدا ناسراون.
ئامادەبوون و هاوڕێیەتی هاوسەری ئەم یاریزانە ئەرجەنتینییە لە یارییە جیاجیاکانی پیاوه‌كه‌ی و لەگەڵ منداڵەکانیدا، هەروەها کاردانەوە تایبەتەکانی بەرامبەر بە سەرکەوتنەکانی بە درێژایی ساڵانی رابردوو، سەرنجی زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێ و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیای بۆ لای خۆی راکێشاوە.
بەڵام لە چەند رۆژی ڕابردوودا دەنگۆی ئەگەری جیابوونەوەی ئەم ژن و مێردە سەرنجڕاکێش و خۆشەویستە بڵاوبووەوە، ئەمەش زۆرێک لە هەوادارانی تووشی سەرسوڕمان کرد.
بەشێک لە میدیاکانی ئەرجەنتین بانگەشەی ئەوە دەکەن، جیاوازییەکی بەرچاو لە نێوان ئەو دوو کەسەدا هەبووە، ئەمەش وایکردوە لە بەربەستی بڕیارێکی گەورە و گرینگدابن و ئەگەری ئەوە هەیە بەم زووانە هەواڵی جیا بوونەوەیان بڵاو بکرێتەوە.
بەڵام وێنەی ئەنتۆنێلا رۆکۆزۆ، کە شەوی پێشووتر بڵاو کرایەوە، دەریخست کە ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی تایبەتیان نییە و ئەو دوو هاوسەرە وەک جاران ژیانێکی ئارام و رۆمانسی پێکەوە دەژین و هیچ بڕیارێکییان نییە بۆ جیابوونەوە.
لە وێنەكەدا ئه‌نتۆنێلا ده‌ركه‌وتووه، شاشەی مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌ی مێسی و خۆی و سێ منداڵەکەی له‌سه‌ره، كه لە یاریگه‌دا گیراوە دوای بردنەوەی مۆندیالی 2022، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی سه‌رنجی چاودێرانی ئه‌و خانه‌واده‌یه، هه‌موو شتێك ئارامه.
له رۆژانی رابردووش‌دا مێسیی وێنه‌ی پرۆفایلی ئینستاگرامه‌كه‌ی گۆڕی بۆ وێنه‌ی خۆی به خه‌ڵاتی بالۆن دۆره‌وه، پێشتر وێنه‌ی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی بوو، ئه‌م گۆڕانكارییه ساده‌یه خه‌ڵكی قسه‌یان له‌سه‌ر كرد، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هیچ گۆڕانكارییه‌كی نه‌رێنی له په‌یوه‌ندیی نێوان مێسی و ژنه‌كه‌یدا نییه و خۆشه‌ویستی و پابه‌ندبوونیان به‌یه‌كه‌وه وه‌ك خۆیه‌تی.