لە زانکۆی کۆیە
هەفتەی کارسازی جیهانی کار بۆ خوێندکاران دەدۆزێتەوە
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
لە رۆژی كۆتایی هەفتەی کارسازی لە جیهاندا، زانکۆی کۆیە کۆنفرانسی کارسازی ئەنجام دا.
محەمەد سەیدگول، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی کۆیە، بە 964ی وت، له کۆتا رۆژی چالاکییەکانی کارسازی لە جیهاندا، كه رۆژی یهكشهممه بوو، زانکۆی کۆیە، هانی خوێندکار و دەرچووانی دەدات، بۆ دۆزینەوەی کار و راهێنانی کارسازی، بە شێوەیەکی بەردەوامیش راهێنان بە خوێندکارەکانی دەکات، بۆ ئەوەی دوای دەرچوون کار بدۆزنەوە.
ئەو دەڵێت، لە ناو چالاکییەکەدا چەند خوێندکار و دەرچوویەک و چهند خاوەن کار و پرۆژەیهك، چیرۆکی خۆیان بۆ ئامادەبووان گێڕایەوە، ئامانج لەم کۆنفرانسە، کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەتە بە کارسازی لە زانکۆی کۆیە.
زانکۆی کۆیە لە 11.10.2003 لە لایهن سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق ( جەلال تاڵەبانی ) بەردی بناغەی داندرا و لە چوار فاکەلەتی پێکهاتووە: ئەندازیاری، زانست و تەندروستی، مرۆڤاتییەکان و زانستە کۆمەڵاتیەکان و پەروەردە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا