پلەکانی گەرما چۆن دەبن؟

شەمامک زۆرترین بارانی لێ باریوە و هەینیش باراناویە

+964

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکانیش نمەباران دەبێت بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان.

لە رۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و بە پێی پێشبیینەکانی کەشناسیش ئەم چەند رۆژە بەردەوام دەبێت، لە 24 کاتژمێری رابردووشدا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە شەمامک بووە بڕی 37 ملم، لە ئامێدیش تەنیا 2 ملم باریوە و لە باتوفا هیچ نەباریوە.

بۆ سبەی هەینی بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانی دەریای ناوەڕاست ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بەرەبەیان لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەڕاستی هەرێم نمەباران دەستپێدەکات و دواتر رێژەکەی زیاد دەکات، بە تایبەت لە ناوچەکانی بادینان و پارێزگاکانی دهۆک، بەڵام لە ئێوارەوە کاریگەریی کەم دەبێتەوە.

پێشبینییەکانی بەشی پێشبینیی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بۆ پلەکائی گەرمای ئەمڕۆ پێنجشەممە بەمجۆرەیە:

هەولێر: 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 24 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ سبەی هەینی:

هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 24 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى

رێژەی بارانبارینی ناوچەکانی هەرێم ، بەڵام بەشێک لە ناوچەکانی تێدا نییە

+964صورة من منصة (شبكة):