دروای یوانی چینی. وێنە:نهاری عەرەبی.
بازرگانان چیتر پێویستیان بە بازاڕی رەش نابێت
13 بانکی عێراقی یەدەگی خۆیان بە دراوی چینی بەهێزکرد
964+
فەهمی نەبی
بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، ژمارەی ئەو بانکانەی لە عێراق یەدەگی خۆیان بە دراوی چینی بەهێزکردووە گەیشتووەتە 13 بانک.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەک لەبانکی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، ئیدی بازرگانان پێویستیان بە بازاڕ نامێنێت بۆ کرینی یوانی چینی، بەڵکو لەرێگەی بانکەکانەوە دەتوانن مامەڵەی بازرگانی خۆیان ئەنجامبدەن.
ئەو سەرچاوەیەکی بانکی ناوەندی وتویەتی، بۆ ژمارەی ئەو بانکانە بەمزوانە زیاد دەکات.
لەمەوبەدوا بازرگانان و هاوردەکاران دەتوانن یوان بە نرخی فەرمی بکڕن لەبری ئەوەی پەنا بۆ بازاڕی رەش ببەن.
هەتا شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ عێراق و چین بەبەهای 24 ملیار دۆلار مامەڵەی بازرگانیان لەنێوان هەبووە، هێندەش نا، ساڵی 2019 رێککەوتنێک لە نێوان عێراق و چین واژۆ کرا ناوی لێنرا رێککەوتنی نەوت بەرامبەر بناسازی.