محەمەد حەلبوسی. فۆتۆ: ئاژانسەکان
هیچ نوێنەرێک ناتوانێت تانە له دادگای فیدڕالی بدات
حه‌لبوسی: دادگای فیدڕالی به‌بێ ئاگاداری گه‌ل ده‌ستووری هه‌موار كردووته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی له‌كارلادراوی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، دادگای فیدراڵی دەستووری هەموار کردووەتەوە بەبێ ئەوەی خەڵکی لێی ئاگادار بکاتەوە، هاوکات جەختی لەوە کردەوە، رەنگە دادگا ره‌چاوی رەوایەتیی ئەندامیه‌تیی نوێنەران نەکات.
محه‌مه‌د حەلبوسی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئه‌نجام دا و وتی، “مەرجە پێویستەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ئەندامیه‌تی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بریتین لە مردن، دەستلەکارکێشانەوە، وەرگرتنی پۆستی جێبەجێکردن، بوونی بڕیاری دادگای تاوان، یان نەخۆشییەکی کوشندە، به‌ڵام دادگای فیدڕالی و دەسەڵاتی دادوەری ئەرکی خۆیەتی پابەندی دەستوور بێت، به‌ڵام ئەمەی لەبەرچاو نەگرتووە.
حه‌لبوسی ده‌ڵێت، دادگای فیدراڵی بۆی نییە رەچاوی رەوایه‌تیی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران نەکات، هیچ نوێنەرێکیش ناتوانێت تانە له دادگای فیدراڵی بدات بەبێ ئەوەی سەرەتا داواکارییەکە پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران نه‌کات.
“ئەگەر ئەو حزبەی بە دەستوور حوکمڕانی بکات و خۆی پێشێلی بکات، نەیاران بەرەو کوێ بچن”، محه‌مه‌د حه‌لبوسی وای وت.
وتیشی، ئەرکەکانی دادگای فیدڕالی بریتین لە چاودێریکردنی دەستوور و بوونی یاسا و رێسا کارپێکراوەکان، لێکدانەوەی دەقەکانی دەستوور، یەکلاییکردنەوەی ناکۆکی یاسایی و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و پارێزگاکان.
حه‌لبوسی پێی وایه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و كراوه، به ته‌نیا به ئه‌و په‌یوه‌ست نییه و بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه.
پێشی وایه “دادگای فیدڕالی هەڵەی کرد بڕیاری ئەندامیه‌تیی لەیس دولەیمی نادروستە” و ده‌ڵێت “دادگای فیدراڵی خۆی راڤه‌ی بۆ دەقە دەستوورییەکان كردووه”.
دوێنێ دادگای فیدڕالیی عێراق بڕیاری دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مه‌ش به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی نووسراوی فه‌رمی ساخته كردووه.
له‌یس دولێمی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مان، كه ئه‌ویش كۆتایی به‌ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی له په‌رله‌مان هات، له ڤیدیۆیه‌كدا ئاشكرای كرد، محه‌مه‌د حه‌لبوسی به تۆمه‌تی “ساخته‌كردنی نووسراوی فه‌رمی” ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌یه و به‌مه‌ش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی له‌ده‌ست دا.