محەمەد حەلبوسی. فۆتۆ:ئاژانسەکان
وردەکاریی بڕیارەکەی ئەمڕۆ
محەمەد حه‌لبوسی بۆ دوورخرایه‌وه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له په‌رله‌مانی عێراق دا، ئه‌مه‌ش به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی نووسراوی فه‌رمی ساخته كردووه.
له‌یس دلێمی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مان، كه ئه‌ویش ئه‌مڕۆ كۆتایی به ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی له په‌رله‌مان هات، له ڤیدیۆیه‌كدا ئاشكرای ده‌كات، محه‌مه‌د حه‌لبوسی به تۆمه‌تی “ساخته‌كردنی نووسراوی فه‌رمی” ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌یه.
هه‌روه‌ها وتی “بڕیاره‌كه زیره‌كانه‌یه”.
ئه‌مه چۆن روویدا؟
دوای چەند مانگێک لە ململانێی سیاسی نێوان محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و لەیس دولەیمی ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامیه‌تیی حەلبوسی دەرکرد، بەمەش کۆتایی بە قەیرانەکە هێنا.
ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو کەسە لە 15.1.2023 دەستیپێکرد، کاتێک حەلبوسی نوێنەری سەربەخۆ “دولەیمی” لە ئەندامیه‌تیی ئەنجومەنی نوێنەران دوورخستەوە، ئه‌مه‌ش وایكرد دوله‌یمی كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و واز له‌و ململانێیه نه‌هێنێت.
ناکۆکی دەستووری
دوای دوورخستنه‌وه‌ی له پۆستە پەرلەمانییەکەی، دولەیمی سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار كرد، بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەكانیان، كه دوله‌یمی حه‌لبوسی به “تەزویرکردن و دەستکاریکردنی دۆسیه‌ی ئه‌و بۆ دوورخستنەوەی لە پەرلەمان” تۆمه‌تبار كرد.
ئەو نوێنەرە کۆمەڵێک بەڵگە و بەڵگەنامەی خستەڕوو کە مشتومڕی له ناوه‌ندی سیاسی و جەماوەری له عێراق لێکەوتەوە، لە میانی دانیشتنەکانیدا کە لە دادگای باڵای فیدراڵی بەڕێوەچوو، ئه‌مه‌ش بۆ سەلماندنی دۆسیەی دەستکاریکردن و ساختەکردن بۆ ئه‌وه‌ی فەرمانی دوورخستنەوەی لە پەرلەمان بدرێت.
دوای چەند مانگێک له دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی بەڵگە و لێكۆڵینه‌وه، ئەمڕۆ دادگا بڕیاری دا ئەندامیه‌تیی حەلبوسی هەڵبوەشێنێتەوە و به‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش له ده‌ست ده‌دات.
لە حزبیش دووریخستبووه‌وه
پەرلەمانتار له‌یس دولەیمی ئەندامی حزبی “تەقەدوم” بوو بە سەرۆکایەتی حەلبوسی، لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کە لە ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوو، لەناو ریزەکانی پارتەکەدا بۆ ناوچەکانی باکووری بەغدا کاندید کراوە.
لە 22ی نیسانی 2022، حەلبوسی بەهۆی “پابەندنەبوونی بە رێنماییەکانی سەرکردایەتی حزب و پێشێلکردنی کۆنتڕۆڵەکانی حوکمڕانی لە سیستمی ناوخۆدا” له‌یس دولەیمی لە حزبەکەی دوورخستەوە.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سیاسه‌توانێكی سوننه‌یه و ته‌مه‌نی 42 ساڵه، له 2014 تا 2017 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بوو.
له 2018 بووه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دواتر له سه‌ره‌تای ساڵی 2022 جارێكی دیكه به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه.