رۆژی جیهانی شەکرە
ته‌ندروستیی هه‌ولێر: ژماره‌ی تووشبووانی شه‌كره زیادی كردووه
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ژماره‌ی تووشبووانی شه‌كره له هه‌ولێر زیادی كردووه
ئەمڕۆ سێشەممە 14.11.2023 دلۆڤان ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، بە پێی ئامارەکانی 10 مانگی رابردوو، رێژەی تووشبووانی نەخۆشی شەکرە بەرزبووه‌تەوە.
لە ئاماری سەنتەری شەهید لەیلا قاسمدا هاتووە، لە 10 مانگی رابردوودا، هەزار و 509 کەس لە تەمەنی سەرووی 18 ساڵی و 68 منداڵ و 287 کەسی دیکەی ئاوارە لە هەولێر، وەک تووشبووی شەکرە تۆمارکراون.
ئه‌مڕۆ لە رۆژی جیهانی شەکرەدا، سەنتەری راوێژکاری شەهید لەیلا قاسم بۆ نەخۆشی شەکرە، لە ناو پارکی شار له هەولێر، بە خۆڕایی پشکنینی بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دا.
ڤیان ئەحمەد، سەرپەرشتیاری تیمەکەی ناو شار بە 964ی وت، هەموو ساڵێک لە رۆژی جیهانیی نەخۆشی شەکرەدا، سەنتەرەکەیان به تیمێکی مەیدانی لە ناو خەڵکدا، بە خۆڕایی پشکنین بۆ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
وتیشی، “له پشكنینه‌كانی ئه‌مڕۆدا هەر هاوڵاتییەک رێژەی شەکرەی بەرزبووبێت، ئێمە لێرە ئیحالەی بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی رۆژی دواتر لە سەنتەرەکەمان رێنمایی پزیشک و تەواوی پشکنینەکان ئەنجام بدات”.
14.11ی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی نەخۆشی شەکرە دیاریی کراوە، بەپێی زانیاریەکانی 964 لە شاری هەولێر، چل هەزار و 334 کەس لە ته‌مه‌نی سه‌رووی 18ی ساڵ، له ناو منداڵان هەزار 331 کەس، هه‌روه‌ها لە ناو ئاوارەکانیشدا حەفت هەزار و 675 کەس نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا