هەواڵی نوێ

گەرمیان پاکترین شوێنی کوردستانە و مولیدەیەکیش خاوەنەکەی کوشت

964+

ژووری هەواڵ

به‌م ئێواره‌یه‌ مۆلیده‌یه‌ك له ‌سنوورى چه‌مچه‌ماڵ ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ست دا.
رووداوه‌كه‌ له‌‌ گه‌ڕه‌كی سه‌نگاوییه‌كانی‌ ناحیه‌ی شۆڕشی سه‌ر به‌‌و قه‌زایه‌ روویداو، به‌پێی قسه‌ى شایه‌تحاڵه‌كانیش ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ خاوه‌ن مۆلیده‌كه‌ خۆیه‌تى و گه‌نجێكی خێزانداره‌.

نورەدین فەخرەدین بەرپرسی یەکەی فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی چەمچەماڵ بە964 وت “لە ئەنجامی رووداوەکە گەنجێکی لەدایکبووی ساڵی 1993 بە مردوویی گەیاندرایە نەخۆشخانەی شەهید پێشرەو، دواتر رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کرا”.
له‌باره‌ى هۆكارى ته‌قینه‌وه‌ى مۆلیده‌كه‌ش سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی چەمچەماڵ بە 964ی وت، مۆلیدەکە لە کاتی ئیشپێکردنی ئاگری گرتووه‌، چونكه‌ ئه‌و به‌شه‌ى كه‌ ئاگرى گرتبوو تانكى مۆلیده‌كه‌ بووه‌.
له‌ باره‌ى زیانه‌ مادییەکانی ئه‌م رووداوه‌ش به‌رگرى شارستانى ده‌ڵێت، به‌ زیاتر له‌ 50 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌ملێندرێت‌.

————————-

ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌ پاكترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان داندراوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى نۆ مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا هیچ كه‌سێك له‌و سنووره‌ نه‌بوونه‌ته‌ قوربانى مین و ته‌قه‌مه‌نی.
ده‌زگاى گشتى كاروبارى مین ئامارێكی بۆ 964 ناردووه‌ و ده‌ڵێت ئاماره‌كه‌ى هی سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ تاوه‌كو كۆتایی مانگى ئه‌یلووله‌.
به‌پێی ئاماره‌كه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستاندا 10 كه‌س به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى گیانیان له‌ده‌ستداوه ‌و 11 كه‌سیش بریندار بوونه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان له‌ ره‌گه‌زى مێیه‌.
له‌ هه‌ولێر دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه ‌و چوار كه‌س برینداربوونه‌، له‌ دهۆك پێنج بریندار و كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستداوه‌، له‌ سلێمانى پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه ‌و دوو كه‌سیش بریندار بوونه‌، له ‌هه‌ڵه‌بجه‌ش ته‌نیا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ له‌ سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان له ‌ماوه‌ى ئه‌م نۆ مانگه‌دا نه‌ هیچ كه‌سێك بریندار بووه‌ و نه‌ گیانیشیان له‌ده‌ستداوه‌.

————————-

لەمەودوا هەر خوێندکارێک له‌ پێنجوێن پۆلی 12 ته‌واو بكات، ناتوانێت له‌ قه‌زاكه‌ى بخوێنێت، چونكه‌ په‌یمانگا ته‌كنیكییه‌كه‌ى داخرا و ناچار ده‌بێ روو له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ولێر بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنى خوێندنیان.
په‌یمانگاكه‌ ته‌مه‌نى سێ ساڵ بوو و سێ وه‌جبه‌ ده‌رچووشى به‌ڕێكردووه‌، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى مامۆستا و بودجه‌و به‌شه‌ناوخۆیی نه‌بووه‌، داخراوه‌.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پەیمانگەی تەکنیکی پێنجوێن بە 964ی وت، جگه‌ له‌و كه‌موكوڕیانه‌ په‌یمانگاكه‌یان باڵەخانەی شیاو و هۆڵی خوێندنیشی نه‌بووه‌، بۆیه‌ داخراوه‌.
زانا عه‌بدولڕەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێنیش بۆ 964 ئاشكراى كرد، کۆتاجار سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیمان کردووە تاوەکو پەیمانگەکە دانەخرێت، بەڵام ئەنجامی نەبووە”.