دیمه‌نێكی پڕۆژه‌كه‌ى ماسی له سنوورى دهۆك... وێنه: به‌رێوه‌به‌رایه‌تى سامانى ئاژه‌ڵى دهۆك
ئێستا زیاتر له 1000 تۆن به‌رهه‌مى هه‌یه
له دهۆك پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ى به‌خێوكردنى ماسی له ته‌واوبووندایه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی ماسی كارى له‌سه‌رده‌كرێت، ئێستا ته‌نیا له یەکەم قۆناغى ته‌واوبوونیدا زیاتر له هه‌زار تۆن ماسی به‌رهه‌م هێناوه.
پڕۆژه‌كه وه‌به‌رهێنانه و له‌سه‌ر ئاوى به‌نداوى دهۆك له سنوورى ناحیه‌ى فایده‌ى قه‌زاى سێمێل به رووبه‌رى 72 دۆنم و له‌سه‌ر وشكانیش به رووبه‌رى 157 دۆنم دروست ده‌كرێت.
به‌شه‌كانى پڕۆژه‌كه پێکدێت لە هەڵهێنەری ماسی، حەوزی خول، بەخێوکردنی ماسی بە شێوەی قەفەز، هەروەها کارگەی ئالیک و تاقیگە.
رێدیر سدقى شه‌ریف، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە دهۆک به 964ـى وت قۆناغى یه‌كه‌مى ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌واوبووه و به‌رهه‌مه‌كه‌شی نزیكه‌ى هه‌زار و 200 تۆنه.
لە قۆناغى یەکەمى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا، رووبه‌رى 30 دۆنم ئاو به‌كارهێندراوه و تێیدا 20 قەفەس بە پانی 30 مەتر و قوڵایی 6 مەتر دروستكراون.
به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ ده‌ڵێت، هەر قەفەسێک لە ساڵێکدا توانای به‌رهه‌می 60 تۆن ماسی هه‌یه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، بە تەواوبوونی پڕۆژەکە بەرهەمهێنانى دەگاتە چوار هەزار و 500 تۆن له ساڵێكدا و ئه‌مه‌ش ته‌واوى پێداویستی ناوخۆی دهۆک پڕبکاتەوە.
لە سنوورى پارێزگای دهۆک تا ساڵى 2022 ژماره‌ى پڕۆژه‌كانى ماسی كه مۆڵه‌تیان هه‌بووه، 59 پڕۆژە بووه، به‌ڵام به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو و وشكه‌ساڵییه‌وه، ئێستا ته‌نیا 39 پرۆژەی مۆڵەتپێدراو و نزیکەی 500 ماسیگریش مۆڵەتییان پێدراوە.