"گرفتی خەڵکی قەزاکە چارە دەکات"

پرۆژەیه‌كی گرنگى ئاوى خواردنەوەى دەربەندیخان ته‌واو ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ده‌ربه‌ندیخان پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژى بۆ دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌، قایمقام ده‌ڵێت، كار له‌سه‌ر ته‌واوكردنى ده‌كه‌ن، چونكه‌ خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان چاوى له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه‌.

پڕۆژه‌كه‌ له‌ ساڵى 2013 ده‌ستىپێكراوه‌، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى دارایی كاره‌كانى وه‌ستا، كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان و 50%ـى كاره‌كانیشی ته‌واوكراون.

سلێمان محەمەد، قایمقامى قەزاى دەربەندیخان به‌ 964ـى رایگەیاند، هه‌وڵى به‌رده‌واممان بۆ ته‌واوكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یه‌ و سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش به‌ڵینى ته‌واوكردنیان پێداون.

وتیشى “له‌م یه‌ك دوو رۆژه،‌ پاره‌ى دابینكراو بۆ ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ ده‌كرێته‌ چه‌ك و ئه‌گه‌ر له‌ بانك پاره‌ هه‌بێت راسته‌وخۆ ده‌ست به‌ ته‌واوكردنى ده‌كه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تیشه‌وه‌ به‌ڵێنى پێدانى 10 ملیۆن دینار بۆ ته‌واوكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ دراوه‌، چاوه‌ڕێن ئه‌و پارانه‌یان له‌به‌رده‌ست بێت و ده‌ست به‌كار ببنه‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، حکومەت بڕیاریداوە ئەو لەمپەرانەی لە بەردەم کۆمپانیای جێبەجێکاردان لە بواری باج و رسوماتدا، کارئاسانی پێویستی بۆ بکات دواتریش بودجە دابین بکرێت .

قایمقامى ده‌ربه‌ندیخان دووپاتیكرده‌وه‌، به‌ ته‌واوبوونى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ هاوڵاتیانى دەربەندیخان به‌ باشی ئاویان پێدەگات و ده‌شڵێت “گرفتى ئاوى خواردنەوەیان چارەسەر دەبێت”.

رێکارە کارگێڕییەکانی پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخا...

رێکارە کارگێڕییەکانی پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان تەواو بوو

تەوافەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەسترانەوە

تەوافەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەسترانەوە