"دەستپێشخەرییە بۆ کاتی شەڕ"
ئاڕ تی بانک عمولەی سەر کارتەکانی لابرد
964+
شۆڕش قادری
ئاڕ تی بانک دەستپێشخەرییەکی راگەیاند کە راستەوخۆ گیرفانی موچەخۆران و بەشداربووانی “هەژماری من” دەپارێزێت.
بەپێی بڕیارەکە، هەموو ئەو هاوڵاتییانەی کارتی بانکەکانی دیکەیان پێیە (بە تایبەت هەژماری من)، ئەگەر لە ئامێرەکانی (ATM)ـی RTB پارە رابکێشن، هیچ “عمولە” و پارەیەکی زیادەیان لێ ناڕوات.
بانکەکە دەڵێت، ئەم بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە (ئازاری 2026) بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی هاوکاریکردنی خەڵکە لەم دۆخە دژوارەدا تا بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە پارەکانیان بگات.
تەنیا ئەوە نییە، RTB ئۆفەرێکی دیکەشی خستووەتەڕوو؛ هەر کەسێک لەم مانگەدا سەردانی هەر لقێکیان بکات و هەژماری بانکیی کەسی بکاتەوە، بەبێ بەرامبەر کارتی بانکی بۆ دەردەهێنن.