لەرێگەی عەربەت بۆ سەیدسادق

بەهۆی رووداوێکی هاوتوچۆ شوانێك گیانیلدەستداوە و سەر مەڕەکانی بریندارن

964+

ئەحمەد مستەفا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەرێگەی نێوان عەربەت بۆ سەیدسادق، بەهۆی رووداوێکی هاوتوچۆ شوانێک گیانیلەدەستدا و چەند سەرمەڕێکی بریندار بوون.

رووداوەکە لە نزیک فرۆکەخانەی عەربەت بەدیاریکراوی کاتژمێر 3:00ی دوای نیوەڕۆ روویداوە، دوای رووداوەکە شوانەکە نێردراوە بۆ نەخۆشخانەی عەربەت، بەڵام سەختی برینەکەی هۆکاری گیانلەدەستدانی بووە، ئەمەش بەگوێرەی تەندروستی عەربەت.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بنکەی هاتوچۆی عەربەت سەرەڕای پشتراستکردنەوەی رووداوەکە ئەوەی بە 964 وت، شوانەکە ناوی (د.ب) دانیشتووی شارۆچکەی عەربەتە لە سلێمانی.

چەند شایەتحاڵێک، قسەیان بۆ 964 کرد دەڵێن، ئۆتۆمبیڵیکی تایبەت بەهۆی تیژرەوییەوە، هۆکار بووە بۆ ئەوەی شوانە و ژمارەیەک لەسەر مەڕەکانی بشێڵێت.

سەرچاوەیەک لە مەڵبەندی تەندروستی عەربەت بە 964ی وت، “تا شوانەکە گەیشت بە نەخۆشخانە لەرێگە گیانیلەدەستدابوو، تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کراوە لە سلێمانی”.

لەسەر ئەم رووداوە، 964 پەیوەندی کرد بە بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.