وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لەگەڵ کونسڵی نوێی ئەمریکا لە کوردستان. فۆتۆ: سامانە سروشتییەکان
دەرکردنی یاسای نەوت و غاز له عێراق
ئه‌مریكا: هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان ئه‌وله‌یه‌تی كاری ئێمه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
مارک سترۆ کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر رایگەیاند، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان، چارەسەرکردنی کێشەی داهات و دەرکردنی یاسای نەوت و غاز، دەبێتە یه‌كێك له ئەولەویەت و کارنامەی واشنتۆن لە کوردستان.
مارك سترۆ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وەزیری كاره‌با و سامانە سروشتییەکانی هه‌رێمی كوردستان “بە وەکالەت” كه‌مال محه‌مه‌د كۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ش بە گوێرەی بەیاننامەیەک، کە دوای کۆبوونەوەكه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆنسوڵی نوێی ئه‌مریكا وتوویه‌تی، “لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەکەین و دەزانین راگرتنی نەوت کاریگەری خراپی لەسەر داهات و هاوڵاتیان هه‌بووه، هه‌روه‌ها چارەسەرکردنی کێشەی داهات و دەرکردنی یاسای نەوت و غاز له عێراق، لە ئەولەویەتەکانی سیاسەت و كارنامه‌ی واشنتۆن دەبێت”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “کونسوڵی نوێی ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆی بە وەبەرهێنان لە کەرتەکانی کارەبا و وزە و نەوت دەربڕی و وه‌زیری كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كانیش سوپاسی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكای كردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی داهات”.
له‌وه‌ته‌ی 25.3.2023 هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، به هۆی بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانیی پاریس وه‌ستاوه و تا ئێستا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و توركیا، به‌ڵام پرۆسه‌كه هه‌ر وه‌ستاوه، كه كێشه و گرفتی گه‌وره‌ی بۆ داهاتی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش دروست كردووه.