500 هه‌زار دینار یان سێ مانگ به‌ندكردن
سزاى نوێ بۆ داربڕه‌كان داندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە سزای بڕینەوەی داری تەڕ و سەوزى ده‌ستنیشانكرد و كه له به‌ندكردن و پێبژاركردنى پاره‌ى له‌گه‌ڵدایه.
هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزا دەدرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و سزا داراییەش نەدات، بە سێ مانگ بەندکردن سزا دەدرێت.
ئەحمەد محەمەد، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بۆ 964 روونیكرده‌وه، بە پێی یاسای پاراستنی دارستان بڕینەوەی داری تەڕ و سەوز سزای خۆی هەیه کە سزای دارایی، یان بەندکردنە و یاساکەش جێبەجێ دەکرێت.”
وتیشی “هەندێک بازرگان، یان هاوڵاتییان پەنا بۆ بڕینەوەی درەختەکان دەبەن، بۆیه ئه‌و سزایه‌مان داناوه”.
ساڵانه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى وه‌رزى سه‌رما ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك و كه‌سانى بازرگان له‌ناوچه شاخاوییه‌كان روو له بڕینى دار ده‌كه‌ن.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران ئه‌وه‌ى بۆ 964 ئاشكرا كردبوو كه خه‌ڵك به‌لێشاو له‌سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران روویان له‌داربڕین كردووه.