لە سنوری هەولێر پێنج خەزانی بەنزین گڕیان گرتووە

964+ هێمن بەکر – هەولێر سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964+ی راگەیاند، پێنج خەزانی بەنزین گڕیان گرتووە لەسەر رێگەی گوێڕ لە سنوری هەولێر. ئەو وتی لە ئێستادا 13 تیمیان خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و هێشتا زیانە گیانی و مادییەکانی دیاری نەکراوە. شێخ کافی، بەرپرسی بەشی ژووری عەمەلیاتی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی وت، دوای ساردکردنەوەی تەواوی شوێنی ئاگرەکە زانیاری لەسەر زیانەکان و هۆکارەکەی رادەگەیەنێت.