ئۆباما دەڵێت

“ئەوەی حەماس کردی کارەساتەو هیچ بیانوویەکی نییە”

+964

ژووری هەواڵ

– ئۆباما دەڵێت: ئەوەی حەماس کردی کارەساتە و هیچ بیانوویەکی نییە، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین ئەو داگیرکارییە و ئەوەی بەسەر فەلەستینییەکاندا دێت، بەرگە ناگیرێت.

– وەزیری بەرگریی ئێران توڕەیە و دەڵێ: بە ئەمریکا دەڵێین ئەوەندە پاڵپشتی ئیسرائیل نەکەن، چونکە دواتر گورزی زۆر گەورەی بەردەکەوێت.

– وەزارەتی دەرەوەی چاد رایگەیاند: هەڵسوڕێنەری کارەکانیان لە ئیسرائیل بانگکردوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵ بکەن لەسەر کوژرانی خەڵکی سیڤیل لە غەزە.

– بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەکانی غەزە دەڵێت: بریندارەکان ئەوەندە زۆر بوون ئیتر تیمە تەندروستییەکان فریای هەموویان ناکەون.

– گەورە راوێژکارێکی ناتەنیاهۆ بۆ (CNN): لێکۆڵینەوە دەکەین لە بۆردومانی کامپی جەبالیا، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئێمە خەڵکی سیڤیل ناکەینە ئامانج.