حاسڵاتی ئەمڕۆ

تا ئێستا لە غەزە 150 پزیشک و کارمەندی تیمە تەندروستییەکان کوژراون

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاند: ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە نۆ هەزار و 448 کەس، دوو هەزار و 200 کەسی دیکەش دیار نەماون و هەزار و 250 منداڵ هێشتا لە ژێر دارو پەردوودان.

وەزارەتی تەندروستی غەزە دەڵێت: تا ئێستا 150 کەس لە پزیشک و تیمە تەندروستییەکان کوژراون و 57 ئەمبۆڵانسیش تێکشکاوە.

حیزبوڵای لوبنانی رایگەیاند ئەم پاشنیوەڕییە پێنج موشەکیان گرتووەتە چەند ئامانجێک لە ناو ئیسرائیلدا و هەموویان شوێنی خۆیان پێکاوە.

رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە: لەماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوودا بە پشتیوانی ئێران، حەماس باش خۆی تەیار و ئامادە کردووە و ئەوەندە چەکی هەیە کە ئیسرائیل بە هیلاکدا ببات.

عوفەر کەسیف ئەندامی کنێستی ئیسرائیلییە دەڵێ: دەبێ زۆر خێرا حکومەتەکەی ناتەنیاهۆ هەڵبوەشێتەوە، چونکە ئەوەی ئەو دەیکات کۆمەڵکوژییە، عوفەر پێشتریش وتبووی سیاسەتی ئەم حکومەتە وەک نازییەکان وایە.

ئەردۆگان بە ئاژانسی ئەنادۆڵۆی وتووە: ناتەنیاهۆ کەسێک نییە بتوانین قسەی لەگەڵ بکەین، بۆیە لە لیستی ئێمەدا سڕاوەتەوە و فڕێمانداوە.

رووداوەکان خێرا دەرۆن، حاسڵاتی غەزەو دەوروبەریتان پێ ...

رووداوەکان خێرا دەرۆن، حاسڵاتی غەزەو دەوروبەریتان پێ ئەڵێم