توانای ئەمبارکردنی چوار هەزار تۆن بەرهەمی هەیە
لە چۆمان 9 ساڵە ساردخانه‌كه‌یەک دروستکراوە و جوتیاران سودیان لێ نەبینیووە
964+
فەرهاد حەسەن
لە چۆمان ساردخانەیەک بۆ کۆگاکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دروستکراوە، بەڵام تا ئێستا جوتیاران سوودیان لێ نەبینیوە.
ساڵی 2014 دەست بە دروستکردنی ئەم ساردخانەیە کرا، دواى چه‌ند ساڵێك كارى دروستكردنى ته‌واو كرا و به‌پێی دیزاینى پڕۆژه‌كه، ئه‌م ساردخانه‌یه توانای ئه‌مباركردنى چوار هه‌زار تۆن به‌رهه‌می كشتو‌كاڵى هه‌یه.
حه‌مه‌ده‌مین خدر، جوتیارێكی سنوورى چۆمانه به 964ـى وت، ساڵانه به‌رهه‌مه‌كانیان به هه‌رزانى ساغ ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شوێنێك نیه لێی دابنێین.
وتیشی “به‌رهه‌مى ئه‌مساڵمان زۆرباش بووه، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ى كه پێده‌گات راسته‌وخو لێی ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌یفرۆشین”.
شه‌هاب مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كشتو‌كاڵى چۆمان به‌وه‌كاله‌ت، به 964ـى راگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌و ساردخانه‌یه راده‌ستى به‌شی كشتوكاڵ نه‌كراوه.
دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ساردخانه‌یه كاری پێبكرێت، جوتیارانیش په‌له له ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان ناكه‌ن.
به‌پێی ئامارێك كه پێشتر كشتو‌كاڵى ئیداره‌ى سۆران به 964ـى داوه، له‌سنوورى ئه‌م ئیداره‌یه كه چۆمانیش یه‌كێكه له قه‌زاكانى، 45 هه‌زار دۆنم زه‌وى به‌راو هه‌یه ساڵانه‌ش به به‌رهه‌مى هاوینه و زستانه‌ی زیاتر له 70 هه‌زار تۆن ده‌بێت.