سەرما هات و داربڕین زۆر بووە

دوو پیکاب داری تەڕیان بڕیوەتەوە و دەستگیرکران

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە له‌ زاخۆ، دوو کەس بە تۆمەتی داربڕین دەستگیر ده‌كه‌ن.

شەوی رابردوو لە نێوان سنووری کوردستان – تورکیا، هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەی دهۆک لە گوندی هەورێز و هەڤشن دوو کەسیان دەستگیرکران، کە دوو پیکابی داری ته‌ڕیان بڕیبوو.

رەمەزان سیاری، بەرپرسی هێزی پاراستنی ژینگەی دهۆک بە 964 راگەیاند، هەردوو کەسه‌كه‌ بە دوو پیکابى پڕ داره‌وه‌ دەستگیرکراون و رەوانەی دادگا كران.

به‌ قسه‌ى سیاری، ئه‌و دارانه‌ى بڕیویانن هه‌موویان ته‌ڕن.

هێزى پاراستنى ژینگه‌ ده‌ڵێت، ساڵانه‌ لە کۆتایی مانگی پاییزدا دیاردەی داربڕین روو لەزیادبوون دەکات و خەڵک بە بیانوی نەبوونی نه‌وت، دار بۆ خۆگەرمكردنه‌وه‌ بەکاردێنن، بۆیە هێزه‌كانیان بە وردی چاودێریان دەکەن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن