هەواڵی زیاتر
هەڵەبجە خۆی لە هەنار گرتووە شارەوانی سلێمانی ریکۆرد دەشکێنێت
+964
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ هەڵەبجە خۆی لە هەنار گرتووە، بۆ دوو رۆژی تریش خەڵکێکی زۆر دەچنە ئەوێ بۆ ئەوەی بەشداریی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە بکەن.
شارەوانیی سلێمانی گوڕی داوەتە خۆی و بە نیازە ئەمساڵ ریکۆرد بشکێنێت، ئەگەر باران لێیان تێک نەدات زۆربەی شەقامەکان قیر دەکەن.
عێراق بە نیازە بەنداوێکی باش لە تەقتەق دروست بکات، ئەگەر بکرێت هەم بۆ گلدانەوەی ئاو باشە، هەم ئەودەورەبەرە خەمی کارەبایان نامێنێت.