هەواڵی زیاتر
کۆڕەک بە تەنیا مایەوە و دهۆکیش دەیکا بە ئەلیکترۆنی
964+
ژووری هەواڵ
دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق هەڕەشەکەی خۆی بردە سەروو هەرچی پەیوەندی تۆڕەکانی دیکەیە لەگەڵ کۆرەک تیلیکۆم بڕی.
کۆڕەک لە کۆمپانیا زۆر گەورەکانە و هێڵەکانی خەڵکێکی زۆر لە کوردستان و عێراق بەکاریان دەهێنێت، بەڵام ماوەیەکە دانوویان لەگەڵ دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق ناکوڵێت و ئەوان دەڵێن کۆرەک قەرزدارەو کۆرەکیش پێشتر وتبووی وا نییە.
10 رۆژێک پێش ئێستا ئەو دەستەیە وتبووی ئەگەر کێشەکە چارە نەکرێت پەیوەندییەکە دەبڕن، ئەمڕۆش ئەوەیان کرد.. تائێستا کۆرەک هیچی نەوتووە.
بۆ ئەم مانگەی رۆی لە چەمچەماڵ و گەرمیان سەروو 550 منداڵ لەدایکبوون، لە گەرمیان کچ لە کوڕ زیاترە، بەڵام لە چەمچەماڵ ئەوە دیاری نەکراوە.
ئامارێکی نهخۆشخانهى شێرهى نهقیب لهسنوورى گهرمیان بڵاوكردووهتهوهو دهست 964 كهوتووه، لەمانگی 10 لە گەرمیان 224 منداڵ بووە، 114 لەوانە کچن.
لە چەمچەماڵیش بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی گشتی هۆشەنگ ئازاد 326 منداڵ لەدایکبوون، لەوانە 182 مناڵ بەشێوەی سروشتی و 144 منداڵیش بهشێوهى نەشتەرگەری لهدایكبوون.
وابڕوات دهۆک هەرچی شتی هەیە دەبێت بە ئەلیکترۆنی، ماوەیەکی تر پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لەوێ کارا دەبێت، پسوڵە ئەلکترۆنییەکەی خۆراکیش قیچێکی ماوە.
پاسپۆرتی عێراق رایگەیاندووە بەمزوانە پاسپۆرتی ئەلکترۆنی لە دهۆک کارا دەکەن ئیتر وەک سلێمانی و هەولێری لێدێت.
بۆ پسوڵەی خۆراکیش بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراک لە دهۆک رایگەیاندووە دوای نزیکەی هەشت مانگ هەموو فۆڕمە ئەلکترۆنییەکان دەرهێنراون و 97%ـى خهڵك پسوڵهكهیان كارا كردووه.