دەستەی مافی مرۆڤ هەڵمەتەکەی دەستپێکردووە

مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر لە قوتابخانەکان باسدەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هەڵمەتێکی هۆشیاری دەستپێکردووە لە بەرامبەر مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر و دەڵێت، قوتابخانە بە قوتابخانە دەگەڕێن.

کارەکە لە رێگەی لیژنەیەکەوە دەکەن، کە لە سەرجەم ئۆفیسەکانیان لە شار و شارۆچکە جیاوازەکاندا پێکیان هێناوە.

مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر لەسەر کۆمەڵگەی ئێمە جدین و ئامارەکان وادەڵێن بۆیە بە ئەرکی خۆیانی دەزانن رووبەڕووی ببنەوە.

وتیشی، “لە هەڵمەتەکەدا باس لە جگەرە و نێرگەلە و زیانە تەندروستییەکانی دەکرێت و هەموو ئەو ئەگەرە خراپانە باس دەکرێن کە مادەی هۆشبەر بەسەر تاک و خێزان و کۆمەڵگەدا دەیهێنێت”.

بە گوێرەی ئەو داتایە بێت کە بە 964 دراوە، لە 1.1.2023 تاوەکو 1.9.2023 لە دەزگای ئاسایش/ سلێمانی، 712 کەیسی مادەی هۆشبەر لە لایەن هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی مادەی هۆشبەر تۆمار کراون، کە 233 کەسیان بازرگان بوون.

یەکەی پاراستنی منداڵ دادەمەزرێندرێت

یەکەی پاراستنی منداڵ دادەمەزرێندرێت