ئەم ئێوارەیە راگەیەندرا
وەزارەتی دارایی: راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگ رەوانەی بەغدا کرا
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگەکانی تەموز و ئاب و ئەیلولی هەرێمی کورستانیان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29.10.2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، لەنێو راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەدا، سەرجەم داهات و خەرجیەکانی سێ مانگی رابردووی هەرێمی کوردستانی بەداتاو ژمارە تێدا روون کراوەتەوە.
وەزارەتی دارایی پێشتر رایگەیاند، “لەمەوبەدوا لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی شەفافیەت شەش مانگ جارێک خشتەی داهات و خەرجی بڵاودەکەینەوە”.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، خەرجی حکومەت لە داهاتی زیاترە، بەجۆرێک لەو شەش مانگە 477 ملیار دینار خەرجیەکەی زیاترە.
لەشەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی دەڵێت، زیاتر لە حەوت ترلیۆن و 918 ملیار و 501 ملیۆن و 23 هەزار و 738 دینار داهات هەبووە.