رۆناڵدۆ بە درێسی نەسڕ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
گۆڵکاری ئەمساڵی جیهانە
رۆناڵدۆ نهێنیی ئاستبه‌رزیی خۆی ئاشكرا ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای ئه‌و دوو گۆڵه‌ی شه‌وی رابردوو له یاریی نه‌سڕ و دحێل له خولی پاڵه‌وانانی ئاسیا تۆماری كرد، ئێستا كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵكاری هه‌موو جیهانه له ساڵی 2023 به تۆماركردنی 43 گۆڵ، نهێنیی ئه‌م ئاستبه‌رزییه‌ی خۆیشی ئاشكرا كرد.
رۆناڵدۆ كه ئێستا ته‌مه‌نی 38 ساڵه، پیر نابێت و هه‌ر له ئاستێكی به‌رزدایه، شه‌وی رابردووش میدیاكاران پرسیاریان لێ‌كرد نهێنیی ئاستبه‌رزیت چییه، رۆناڵدۆ وتی، نهێنیی ئاستبه‌رزیم ئه‌وه‌یه من چێژ له یاریكردن وه‌رده‌گرم، زۆر بایه‌خیش به ژماره‌ی پێوانه‌یی و ئاماره‌كان ناده‌م.
رۆناڵدۆ هه‌روه‌ها وتی، “ئامانجم ئه‌وه‌یه یانه‌ی نه‌سڕ بكه‌ینه باشترین و به‌هێزترین تیپ”.
رۆناڵدۆ له ساڵی 2023 توانیویه‌تی ببێته گۆڵكاری خولی یانه‌كانی عه‌ره‌ب، دووه‌م گۆڵكاری خولی سعودیه، دووه‌م گۆڵكاری پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024 و دووه‌م گۆڵكاری چامپیۆنزلیگی ئاسیا.