چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی هەرێمن
چەمچەماڵ نەخۆشخانەی منداڵان و کارمەندی دەوێت
+964
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
ئەو نەخۆشخانەی لەسەر بودجەی عێراق بۆ چەمچەماڵ دروست کراوە لە ناحیەی شۆڕش دەکرێتە نەخۆشخانەی مناڵان و بەڕێوبەری تەندروستی دەڵێت”داواکارم حکومەت خۆبەخشانی تەندروستی لە چەمچەماڵ دابمەزرێنێت، ئەگەرنا بە تەنسیب لە شاری کەرکوکەوە کارمەندی پزیشکی بۆ دەهێنین”
د. فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ زانیاریی زیاتر لە بارەی نەخۆشخانەکە و پێداویستییەکانی خستەڕوو.