تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
پۆلیسی دوكان: گهنجێك له ئاوی دوكان خنكا
+964
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
نزیکەی کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ لە ئاوی قەشقۆڵی دوکاندا خنکا و هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
عادل ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان بە 964ی راگەیاند، ئەو گەنجە دانیشتووی شاری بەغدایە و ناوی “ع. م” و لەگەڵ برایەکی و چەند هاوڕێیەکی بە مەبەستی گەشتوگوزار هاتوونەتە دوکان و ئەو مەلەی کردووە و خنکاوە.
وتیشی، تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانی غەواس و بەرگریی شارستانی و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن.
بەپێی ئامارەکانی بەردەستی 964 ئەمساڵ سهرووی 80 کەس لە هەرێمی كوردستان خنکاون
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا