هۆکارەکەی چییە؟

رادیۆی نابینایانی هەولێر 10 ساڵە پەخشی نەماوە

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

ساڵانێکی زۆرە پەخشی رادیۆی نابینایان وەستاوە و سەرۆکی کۆمەڵەی نابینایانیش دەڵێت، بەهۆی نەبوونی بودجەوە 10 ساڵە پەخشی رادیۆکەیان نەماوە.

یادگار کەریم سەرۆکی کۆمەڵەی نابینایان بە 964ـی وت، لەساڵی 2008-ەوە رادیۆی “هەست” تایبەت بۆ نابینایان دامەزرا و دەستی بەپەخشکرد، بەڵام هەر زوو دەنگی نەما.

وتیشی، “رادیۆکە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری مۆڵەتی فەرمی پێدرا و لەژێر سەرپەشتی کۆمەڵەکەماندابوو، بەڵام بەهۆی نەمانی بودجەی پێویست کە ئەوکات بودجەیەکی دیاریکراو بۆ کۆمەڵە و رێکخراوەکان دابینکرابوو رادیۆکەمان لەپەخش وەستا و کارمەندەکانیش چوونە ماڵەوە”.

رادیۆکە کاریگەریەکی زۆری هەبوو بۆ نابینایان، چونکە تایبەت بو بە توێژێکی دیاریکراو سەرجەم کارمەندەکانی ناو رادیۆکەش نابینابوون، یادگار کەریم وای وت.

رادیۆی هەست، پەخشی تەنیا لەشاری هەولێر و دەورووبەری هەبوو، رۆژانە بەرنامەی بەیانیان و ئێوارانی هەبوو، کە زانیاری و دەمەتەقێی لەگەل بیسەرانی نابیانا دەکرد.

ئەو رادیۆیانەی مۆڵەتی پەخشیان هەیە لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیان 180 رادیۆیە و تەنیا لەشاری هەولێر 63 رادیۆ پەخشیان هەیە.

لە هەولێر نابینایان بێ گرفت و بەتەنیا دەتوانن لەبازاڕ ...

لە هەولێر نابینایان بێ گرفت و بەتەنیا دەتوانن لەبازاڕ رێ بکەن

پێداچوونەوە: توانا نەقی