لە رێگەی پڕۆژەیەک
ئاوى سه‌رزه‌وى و ئاوى لافاو ده‌خرێنه ژێر زه‌وى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به دوو قۆناغ و بۆ به‌رگرتنى له وشكه‌ساڵى، ئاوى سه‌رزه‌وى و ئاوى لافاو ده‌خرێنه ژێر زه‌وى، سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، به‌وهۆیه‌وه ئاوى ژێرزه‌وى زیندوو ده‌كه‌نه‌وه.
پرۆژەكه ناوى پاراوکردنی ئاوی ژێر زەوییه و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى هه‌رێم به دوو قۆناغ و له دوو كات و شوێنى جیاواز جێبه‌جێ كردووه.
كاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ ، به 964ـى راگه‌یاند، قۆناغی یەکەمی پرۆژەكهیان لە رێگەی هه‌ڵكه‌ندنى بیری کەمقووڵ ئه‌نجامداوه و شوێنى جێبه‌جێكردنه‌كه‌شی لە دارەتووى سنوورى هه‌ولێر بووه.
وتیشی “به‌ڵام قۆناغی دووەمی ئه‌م پڕۆژه‌یه له رێگه لێدانى بیرى قووڵه‌وه لە ناوچه‌ى تارین، ئه‌نجامدراوه”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى، ئامانجی هەردوو قۆناغەکەیان گواستنەوەی ئاوی زیادی سەر زەوی و ئاوی لافاوە بۆ ژێر زەوی.
ئاشكراشی كرد حكومه‌تى هه‌رێم به ته‌نیا پڕۆژه‌که‌ی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵكو به پشتیوانیی دارایی رێكخراوى یونسێفى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامی داوه.