100 هاوبەشی کارەبا لە راپەڕین

نزیکەی یەک ملیار دینار پارەی کارەبا قەرزدارن

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئیدارەی راپەڕین بەدوای وەرگرتنەوەی یەک ملیار دینارەوەیە، کە لای 100 شوێنی بازرگانی و کشتوکاڵییە، بەڵام ئێستا کاریان تێدا ناکرێت.

ئەو 100 شوێنە بەر لە داخرانیان ئەو پارەیە قەرزدار بوون و نەیانگەڕاندووەتەوە بۆ کارەبای راپەڕین.

عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای راپەڕین بە 964ـی وت، “سەرجەم فەرمانگەکانی ئیدارەکەمان ئاگادار کردوونەتەوە تا ئەستۆپاکی ئێمەیان پێنەبێت مۆڵەتی هیچ کارێکی دیکە بەو کەسانە نەدرێت”.

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای راپەڕین وتیشی، “جارێ بە ئاگادارکردنەوە دەمانەوێت کێشەکە چارەسەر بکەین، ئەگەر زانیمان هەر پارەکە نادەن ئەوا رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر”.

ئیدارەی راپەڕین 104 هەزار هاوبەشی کارەبای هەیە

“ئێمە کارئاسانی بۆ ئەو قەرزدارانە دەکەین بۆیان دەکەین بە قیست و ئێستاش لێخۆشبوونی 15% هەیە دەتوانن لێی سوودمەند بن”، ئەوەش قسەی عەلی محەمەدە.

لە هەر 100 ماڵێکی راپەڕین 91یان پێوەری کارەبایان بەستووە

لە هەر 100 ماڵێکی راپەڕین 91یان پێوەری کارەبایان بەستووە