دیمەنێک لە سەردانی تەندروستی سلێمانی و وەزارەتی کار بۆ نەخۆشخانەکە _ وێنە: تەندروستی سلێمانی
بۆ ئەوانەی لە شەقام و پارکەکان دەمانەوە
سلێمانی پەناگەیەک بۆ کەسانی بێ سەرپەرشت و بێلانە دەکاتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
تەندروستی سلێمانی و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاریاندا لە نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی، شوێنێکی تایبەت بەو کەسانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە و بێسەرپەرشت و بێلانەن بکەنەوە.
نەخۆشخانەکە دەکەوێتە سنوری ناحیەی تاسڵوجە لە باکوری سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.10.2023، تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لێپرسراوانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و تەندروستی سلێمانی بەووردی گفتوگۆی چڕوپڕیان ئەنجامدا لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو پرۆژەیە لە ناو ئەو نەخۆشخانەیە، بۆ ئەوەی دەستبكرێت بە جێبەجێكردنی بەم نزیكانە.
چارەسەری بارودۆخی ژنێکی بێلانە دەکرێت
تەندروستی شارەکە هۆکاری کردنەوەی ئەو بەشەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، رۆژانە چەندین کەس لەسەر شەقام و پارک و شوێنە گشتییەکان دەبینرێن کە نەخۆشی دەروونیان هەیە و هەروەک بێ لانە و بێ سەرپەرشتن و شوێنی مانەوەیان نییە.
تەندروستی سلێمانی ئەوەش دەڵێت، هەندێک لەو کەسانە، کەسوکاریان لە خۆیانیان بێبەری کردوون، لەبەر نەبوونی پەناگەیەکی تایبەت و دامەزراوەیەک بۆ ئەو کەسانە شەوان لەسەر شەقام و پارکەکان رۆژدەکەنەوە و هیچ گرنگییەکیان لەلایەن حکومەتەوە پێ نادرێت گەیشتوون بەو بڕیارە.