خەڵاتیش کران

تیپێکی هونەری کوردی بۆ یادی هیندستان چوونە نیودلهی

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

تیپی هونەری میللیی شاریا، بەبۆنەی جەژنی سەربەخۆیی وڵاتی هیندستان، بەشداری نۆیەمین فێستیڤاڵی میوزیک و سەمایان لە پایتەختی وڵاتەکە کرد، کە وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان بانگهێشت کراون.

جەژنی سەربەخۆیی هیندستان لە رۆژی 15.8.1947 بەڕێوەدەچێ و چەندین چالاکی و فێستیڤاڵی بۆ رێکخراوە، بەڵام ئەم فێستیڤاڵە هونەرییەیان تاوەکو 1.11.2023 بەردەوام دەبێت.

شێرزاد میرزۆ بەرەکات، بەڕێوبەری هونەری تیپی میللی شاریا بە 964ی وت، لە نیودلهی و یەکەم چالاکی تیپەکەیان لە 15ی ئەم مانگە ئەنجام و تا کۆتایی مانگ، بەسداری ژمارەیەک چالاکی و کێبڕکێی سەما دەکەن. هەروەک وتی،”لە بەرامبەر یەکەم چالاکییاندا، لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری و هونەری هیندستانەوە خەڵات کراون”.

كوردستان و هیندستان گرووپی هونەری ده‌گۆڕنه‌وه‌

كوردستان و هیندستان گرووپی هونەری ده‌گۆڕنه‌وه‌

بەوتەی شێرزاد بەرەکات بێت، لەو چالاکییانەدا تابلۆیی هونەری و شایی کوردییان نمایش کردووەم ئەوەش لە پێش چاوی هەموو نوێنەرانی وڵاتانی بەشداربوو، وتیشی، “لە رۆژی 18ی ئەم مانگە، گەورەترین فێستیڤاڵی هونەری ئەنجام دەدرێت بە بەشداربوونی 16 وڵاتی جیهانی”.

تیپی هونەری شاریای میللی، سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەرییە لە پارێزگای دهۆک و لە 11 ئەندام پێکهاتووە، نمایشی کلتور و سەما و هەڵپەڕکێی کوردی پیشە و کاری لە پێشینەی ئەم تیپەیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا