چوار ساڵە چاوەڕوانی زەوییە
کوشتارگەی نوێی رانییە هەر ناوی دیارە
964+
پێشەوا محەمەد
چوار ساڵە پلانی دروستکردنی کوشتارگەیەکی نوێ بۆ رانییە لە ئارادایە، بەڵام تا ئێستا هەر ناوە و بەڕێوەبەری ڤێتێرنەرییەکەی دەڵێت، کێشەی نەبوونی زەوی هەیە.
ئێستا رانییە کوشتارگەیەکی بچووکی هەیە و لە توانایدایە رۆژانە 70 تا 100 سەر ئاژەڵی تێدا سەرببڕدرێت و 24 ساڵ پێش ئێستا دروستکراوە.
د.ئەژی ساڵح، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری کوشتارگەکە بە 964ـی وت، “هەتا ئێستا هیچ کارێک نەکراوە بۆ بوونیاتنانی کوشتارگە نوێیەکە”
دەشڵێت، وا بڕیار بوو لەسەر پێنج دۆنم زەوی کوشتارگەیەکی مۆدێرن دروستبکرێت و تەواوی پێویستییەکانی سنوورەکەی لە گۆشتی سوور پێ پڕبکرێتەوە.
ژمارەی دانیشتوانی ئیدارەی راپەڕین نزیکەی 400 هەزار کەسە و “ئەو کوشتارگەیەی ئێستا بچووکە و لە توانای زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانی سنوورەکەی نییە”.