• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
له سۆران کنە و پشکنین بۆ شوێنەوارێکی حەوت هەزار ساڵە بەردەوامە

دیمه‌نێكی شوێنه‌وارى ناو گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى سۆران .. وێنه‌: شوێنه‌وارى

مێژووی چەند سەردەمێکی لێ دۆزراوەتەوە

له سۆران کنە و پشکنین بۆ شوێنەوارێکی حەوت هەزار ساڵە بەردەوامە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ناو گه‌ڕه‌كێكی قه‌زاى سۆران کنە و پشکنین بۆ شوێنه‌وارێكی مێژوویی حەوت هەزار ساڵە بەردەوامی هەیە، و چەند ساڵێکە ئەو شوێنەوارە کاری تێدا دەکرێت.

شوێنه‌واره‌كه‌ ناوى “بانه‌هێلك”ـه‌، له‌ گه‌ڕه‌كی برایەتی و دەکەوێتە خوارەوەی دۆڵی سەروچاوەی دیانا لە سنووری ئه‌و قەزایه‌، هه‌ڵكه‌وته‌كه‌ى له‌سه‌ر گردێكه‌ كه‌ 675 مه‌تر له‌سه‌ر ئاستى رووى ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1951 له‌لایه‌ن تیمێكی زانكۆى شیكاگۆى ئه‌مریكی دۆزراوه‌ته‌وه‌ و كارى ھەڵکۆڵینی تێدا کراوە، دواتر له‌ ساڵانى 2014 تا 2019 له‌رێگه‌ى گرێبه‌ستى جیاجیاوه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ئه‌مریكی و ئیسپانى كارى پشكنینى تێدا كراوه‌.

لەو شوێنە شوێنەوارەکانی سه‌رده‌مى ئیسلام، ساسانی و برۆنزی، سەردەمی حەلەف دۆزراونەتەوە.

عه‌بدولوه‌هاب سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران به‌ 964ـى وت، ماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵێك به‌هۆى ڤایرۆسی كۆڕۆناوه‌ كاره‌كانى ئه‌و شوێنه‌واره‌ راگیران و دواتریش تا ئه‌مساڵ كار تێیدا به‌رده‌وام بووه‌.

وتیشی “دوایین گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زانكۆى ئۆتۆنۆمیسی به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى بووه‌ و كۆتاییان به‌ وه‌رزى نوێی كاركردن له‌و شوێنه‌واره‌ هێناوه‌”.

باس له‌وه‌ش ده‌كات، چەندین پاشماوەی دیوار و گۆزە و پاشماوەی ئاژەڵیان دۆزیوه‌تەوە، كه‌ تایبه‌تمه‌ندى خۆیان هه‌بووه‌.

گۆزه‌كان به‌ نه‌خش و زه‌خره‌فه‌ى تایبه‌ت به‌ره‌نگه‌كانى سوور، قاوه‌یی، نارنجى و ره‌ش نه‌خشێندراون و به‌ جۆره‌ كوره‌یه‌كی تایبه‌ت و ده‌گمه‌ن دروستیان كردوون و ده‌ڵێت “كه‌س نازانێت له‌و سه‌رده‌مه‌ چۆن ئه‌و كوره‌یه‌ دروستكراوه‌”.

ئاشکراشی كرد “به‌پێی دۆزراوه‌كانى ناو ئه‌و شوێنه‌واره‌، مێژووه‌كه‌ى بۆ سەردەمەکانی سه‌ره‌تاى ئیسلام، ساسانی و برۆنزی و سەردەمی حەلەف ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ دوورترین مێژووى ئه‌و شوێنه‌واره‌ ده‌بێته‌ حەوت هەزار ساڵ پێش ئێستا‌”.

سودانی بڕیاریداوە چەک و پێداویستی باش بۆ پۆلیسی عێراق دابین بکات

''ئاگاتان لە مافی مرۆڤ بێت''

سودانی بڕیاریداوە چەک و پێداویستی باش بۆ پۆلیسی عێراق دابین بکات

964+

ژووری هەواڵ

محەمەد شیاع سودانی لە بەغدا یادی رۆژی پۆلیسی کردەوە، قەولیداوە کۆمەڵێک چەک و پێداویستی زۆر باش بۆ پۆلیس دابین بکات هەتا باشتر ئیشەکانیان بکەن.

ئەمڕۆ یادی 103 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقی بوو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری ناوخۆو وەزیری بەرگری و یەک کۆمەڵ بەرپرسی گەورە گەورە بەشدارییان کرد لە یادی پۆلیسی عێراقی، سودانی وتارێکی بۆ خوێندنەوەو زۆر وەسف و سەنای پۆلیسی کرد، دواییش وتی کە بڕیاریداوە پاڵپشتی پۆلیس بکات بە چەک و کەرەستەی پێشکەوتوو بۆ ئەوەی باشتر ئیشەکانی خۆیان بکەن، بەڵام چەند جارێک باسی ئەوەی کرد کە پۆلیس نابێت کارێک بکەن مافی مرۆڤ پێشێل بکەن و وتی ”بەتایبەتی پۆلیسە لۆکاڵییەکان دەبێت زۆر ئاگایان لە مافی خەڵک بێت و بە رۆحی قانوون کاربکەن، چونکە ئەوان رۆژانە بەریەک کەوتنیان هەیە لەگەڵ خەڵک.

سودانی وتی کەسوکاری ئەو پۆلیسانە لەبیر ناکەین کە گیانیان بەخشوەو هەرچی باش بێت بۆیان دەکەین.

رۆژی 09.01.1922 دامەزراوەی پۆلیس لە عێراق دامەزراوە، ئیتر ئەو رۆژە کراوەتە رۆژی فەرمی بۆ یادکردنەوەی پۆلیس، ئەمڕۆ یادی 103هەمین بوو.

عەلی خامنەئی دەم بەخەندە پێشوازی لە سودانی کرد

عەلی خامنەئی دەم بەخەندە پێشوازی لە سودانی کرد