سوێندیان خوارد دڵسۆز بن
ئیدارەی سۆران بووە خاوەنی چوار بەڕێوەبەری نوێی ناحیە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سنووری هەردوو قەزای چۆمان و مێرگەسوور، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چوار بەڕێوەبەری نوێی ناحیە دەست بەکار بوون.
ئەمڕۆ هەینی 6.10.2023، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی کابینەی نۆیەمدا، بەڕێوەبەرانی نوێی ناحیەکانی قەسرێ، گەڵاڵە، پیران و شێروان مەزن سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەکاربوون.
“بەڕێوەبەرانی ناحیە لەبەردەم وەزیری ناوخۆ سوێندی یاساییان خوارد کە بەو پەڕی دڵسۆزی و دەستپاکی و لێهاتوویی و بێلایەنی خزمەتی کوردستان و هاوڵاتیانی سنوورەکەیان بکەن”، وەزارەتی ناوخۆ وا دەڵێت.
بەڕێوەبەرە نوێیەکان ئەمانەن:
محەمەد مەحمود سەلیم بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی گەڵاڵە
عەبدولڕەحمان رەسول ئەنوەر بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ
هەژار جەوهەر بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی پیران
فەرەیدون فواد میرخان بپ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی شیروان مەزن
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، “لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا، وەزیری ناوخۆ هانیدان کە نوێنەری دەستپاک و دڵسۆزی حکومەتی خۆیان بن و هەموو کارێک بکەن تا خزمەتی سنوورەکانیان خۆیان بکەن و رێز لە هاوڵاتیان بگرن”.