ئه‌مڕۆ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاهه‌نگی ده‌رچووانی ده‌گێڕێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاهه‌نگی 42مینی ده‌رچووانی له‌ یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری ئه‌نجام ده‌دات.

راگه‌یاندنی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌ فه‌یسبوك بڵاویانكرده‌وه‌، خولی 42ی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین لە ژێر ناونیشانی “زانست و خۆڕاگری و بەردەوامی” بەڕێوەدەچێت.
به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964، ده‌چووانی ساڵی خوێندنی 2022-2023 ژماره‌یان 4610 خوێندكارن، كه‌ له‌ 15 كۆلیژ و 95 به‌ش ده‌رچوون.

زانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵی 1968 لە سلێمانی دامەزراوە، كه‌ دێرینترین زانكۆی كوردستانه‌ و لە ساڵی 1981 گواسترایەوە بۆ هەولێر، پێكهاتووه‌ 16 کۆلێژ و 95 بەشی هەیە.

زانکۆیەک لە هەولێر هەلی کار بۆ دەرچووانی دەڕەخسێنێت

زانکۆیەک لە هەولێر هەلی کار بۆ دەرچووانی دەڕەخسێنێت