له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزانى بارزان

هه‌ڵۆیه‌كى ده‌گمه‌ن گەڕێندرایەوە ناو سروشت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى ماوه‌یه‌ك له‌ چاودێری و به‌خێوكردنى، ژینگه‌پارێزان له‌ بارزان، هه‌ڵۆیه‌كی ده‌گمه‌نیان ئازادى ناو سروست كرده‌وه‌ كه‌ به‌ “هه‌ڵۆى زێڕین” ناسراوه‌.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵۆیه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌نوک و نینۆكى په‌نجه‌كانى زۆر تیژ و تۆكمه‌ن و تواناى راوكردن و هه‌ڵگرتنى كه‌روێشك و رێوى و هه‌موو جۆره‌ باڵنده‌یه‌كی هه‌یه‌.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كى دیكه‌ى ئه‌م هه‌ڵۆیه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌ر شتێك خۆى راوى نه‌كردبێت، نایخوات و سنوورى خاكى خۆى ده‌پارێزێت كه‌ نزیكه‌ى 200 كیلۆمه‌تر دوجایه‌.

ده‌كرێت له‌گه‌ڵ مێیینه‌كه‌ى خۆیدا تا هه‌تا به‌یه‌كه‌وه‌ بژین و له‌سه‌ر شوێنه‌ به‌رزه‌كانى شاخدا هێلانه‌ دروستده‌كه‌ن و مێینه‌كه‌ى ته‌نیا چوار هێلكه‌ ده‌كات و ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته‌ له‌سه‌ر هێلكه‌كان كوڵك ده‌بێت دوایی ده‌یانكات به‌ بێچوو.

ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕپرسی به‌شی رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان، به‌ 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌م هه‌ڵۆیه‌یان له‌لا بووه‌ و چاودێرى ته‌ندروستیان كردووه‌، چونكه‌ به‌هۆى گه‌رماوه‌ له‌یه‌کێک له‌ ناوچه‌كانى سنوورى بارزان كه‌وتبوو و تواناى فڕینى نه‌مابوو.

ده‌شڵێت “له‌ سنووره‌كه‌مانه‌ ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵۆیه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ زۆر رووه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه‌ و له‌ هه‌ڵۆكانى دیكه‌ ناچێت”.

لە بارزان شوێنەكانی ئاوی خواردنەوە بۆ ئاژەڵە كێوییەكا...

لە بارزان شوێنەكانی ئاوی خواردنەوە بۆ ئاژەڵە كێوییەكان نۆژەن دەكرێنەوە

ژینگه‌ى بارزان زیاتر له‌ 10 كه‌ویان ئازاد كرد

ژینگه‌ى بارزان زیاتر له‌ 10 كه‌ویان ئازاد كرد