هندرێنیش لە یاریی کۆتاییە

هەولێر گەیشتە یاریی کۆتایی خولی تازەپێگەیشتووانی کوردستان

+964

هێژا خەسرەو- هەولێر

لە یاریی پێشکۆتایی خولی تازەپێگەیشتووانی کوردستاندا، یانەی هەولێر لە یاریگەی دووەمی فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی دەربەندیخانی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامێکی گەورە و بە 5-1 گۆڵ بردەوە، بەمە گەیشتە یاری کۆتایی خولەکە.

یاریی ئەمڕۆ یاریی گەڕانەوە بوو، دوای ئەوەی لە یاریی چووندا هەولێر بە گۆڵێکی بێوەڵام براوە بوو.

گۆڵەکانی هەولێر لەلایەن یاریزانان، پەیوەند خالید دوو گۆڵ، عەلی شێرزاد، ناسر عەبدولباری و رەند دەوەند تۆمار کران، ئەیاد مستەفاش گۆڵەکەی دەربەندیخانی تۆمارکرد، ئێڤار سیروانیش لێدانێکی سزای بۆ یانەی میوان لەدەست دا.

دوای گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی، سەردار فارس راهێنەری هەولێر بە 964ی وت: تیپەکەمان زۆر باشە متمانەی زۆرمان بەخۆمان هەیە ببینە پاڵەوان، ئێمە بە تەواوی ئامادەین، یاریزان هێژا پێکانێکی سووکی هەیە، بەڵام بۆ یاریی کۆتایی ئامادە دەبێت.

هەولێر گەیشتە یاریی کۆتایی و لەوێشدا بەرامبەر یانەی هندرێن یاریی دەکات، کە ئەمەی دوایی بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بردەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تازەپێگەیشتووانی هەولێر ئەنجامێکی گەورەیان تۆمارکرد

تازەپێگەیشتووانی هەولێر ئەنجامێکی گەورەیان تۆمارکرد