داری تەڕ بوون
پیکابێک داری تەمەن 80 ساڵانی بڕیوەتەوە و دەستگیر کرا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە لە دهۆک، بازرگانێکی داربڕ بە یەک پیکاپ دار مازووەوە دەستگیرکرا، کە تەمەنی دارەکان 80 ساڵانن.
ئەو کابرایە دارەکانی لە سنووری ئامێدی بڕیونەتەوە و دواتر لەلایەن بازگەکانی ئەو قەزایەوە دەستبەسەرکراوە و رەوانەی هێزی پێشمەرگەی ژینگە کراوە.
عەبدولستار عەبدولحەمید وتەبێژی هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە لە دهۆک بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ دەست بەسەر پیکابێکی پڕ لە داری مازوودا گیراوە، کە تەمەنیان دەگاتە 80 ساڵ، لەلایەن کەسێکەوە بڕاوەتەوە و ویستوویەتی بازرگانییان پێوە بکات، کەسەکە بازرگانی داری ئەم ناوچەیە بووە و هیچ مۆڵەتێکی نەبووە”.
وتیشی، دارە بڕاوەکان داری تەڕ بوون و هەرکەسێک ئەم جۆرە کارە بکات دەدرێت بە دادگا.