وەزارەتی تەندروستی - وێنە: 964
نەشتەرگەری رانەگیراوە
وەزارەتی تەندروستی: کڕین و فرۆشتنی پێداویستی پزیشکی لە نەخۆشخانەکان قەدەغەیە
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، نەشتەرگەری رانەگیراوە بەڵکو هەندێک دیاردەی نا یاسایی لە نەخۆشخانە حکومییەکان راگیراون، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، ئەم هەواڵە بەشێوەیەکی ناڕاست بڵاوبووەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە بەشێک لە نەخۆشخانە حکومیەکان و فریاکەوتنەکان نەخۆش ناچار دەکرا پێداویستی نەشتەرگەری لەناو نەخۆشخانەکان لەگەڵ چەند کەسێک بکەن، کە ئەمە پێچەوانەی یاسایە و ئەم دیاردەیە قەدەغە کراوە.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، ئێمە خۆمان پێداویستی نەشتەرگەری بۆ نەخۆش دابیندەکەین، لەگەڵ ئەوەدا ناچارکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەی حکومی و ناردنی بۆ نەخۆشخانەی ئەهلی بەتەواوی قەدەغەیە.
ئەمە دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندرستیە کە رێکەوتی 18.9.2023ی لەسەرە و قەدەغەی ئەو جۆرە کارەی کردووە، ئەمڕۆ شەممە وەزارەت بڵاویکردووەتەوە.