خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە

کۆڵبەرێک لەسەر سنوور بەر مین کەوت و بەشێکی قاچی پەڕیووە

964+

ئاسۆ وەرتی – سۆران

کاتژمێر 9:30ی ئەمشەو لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کۆڵبەرێک کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە قاچی بەر مین کەوت و بەشێکی قاچی لەدەستداوە.

رابەر ئەنوەر بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای مین لقی هەولێر بۆ 964 هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و وتی، ئەو کەسەی قاچی بەر مین کەوتووە کۆڵبەرە و خەڵکی پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی 40 ساڵە و خێزاندارە.

964 پەیوەندیکرد بە د.ئەحمەد حەسەن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان وتی، بڕیارە لەنەخۆشخانەی چۆمان چارەسەر بۆ ئەو کۆڵبەرە بکرێت، لەئەگەری سەختی برینەکەی رەوانەی هەولێر دەکرێت.

بەپێی ئامارێکی ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، لە ماوه‌ى شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لانیکەم 11 کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکانی پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان بە هۆکاری جیاجیا لەوانەش تەقەی راستەوخۆ، هەرەسی بەفر، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و تەقینەوەی مین و هۆکاری دیکە، گیانیان لەدەستداوە و 50 کۆڵبەریش بریندار بوون.

رێکخراوی هەنگاو: سێ کۆڵبەر بە

رێکخراوی هەنگاو: سێ کۆڵبەر بە "تەقەی راستەوخۆ" بریندار کران

دوو کۆڵبەر کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون

دوو کۆڵبەر کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون