دیمەنێکی یاریگەی پیرداود. فۆتۆ:964
پارێزگاری ههولێر چی وتووه؟
30 تیپی وهرزشی بههۆی تێچوونی یاریگهكهیان پهكیان كهوتووه
964+
هێژا خەسرەو – ههولێر
یاریگهیەکی بچووک بە تەواوی تێکچووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 تیپی میللی یارییەکانیان وەستاون.
یاریگەی بچووکی شەش یاریزانی لە پیرداود، بە تەواوی تێکچووە و بە کەڵکی یاریکردن نایەت، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر لە 30 تیپی میللی نەتوانن یارییەکانیان ئەنجام بدەن.
یاریگهکە حکومییە و تایبەتە بە سنووری ناحیەی شەمامکی سەر بە پارێزگای هەولێر، چەند مانگێکە چیمەنی دەستکرد و تەواوی پێداویستی و کەلوپەلی یاریگهکە تێکچووە و یاریکردن تێیدا وەستاوە.
40 یاریزانى 60 گوندى برادۆست بێ یاریگە ماونهتهوه
کاروان عارف، بەڕێوبەری ناحیەی شەمامک لە لێدوانێکدا بە 964ی وت: بە پارێزگاری هەولێرمان راگەیاندووە کە ئەم یاریگهیە تێکچووە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە، چونکە گەنجانی ناوچەکەی لە وەرزش دوورخستووەتەوە و کێشەیان بۆ درووست بووە، یاریزانان و تیپەکانی ناچار کردووە لە شوێنی دوورتر یارییەکانیان ئەنجام بدەن.
وتیشی، پارێزگاری هەولێر وهڵامی داوینهتهوه، کە ئەو ناوچەیە کێشەی لە پێشینەتری هەیە، وەک کێشەی ئاو و کارەبا، لەبەر چارەسەری بۆ ئەم کێشانە نۆژەنکردنەوەی یاریگهكە دواکەوتووە، کێشەی بودجە و نەهاتنی موچەش یەکێکی دیکە بووە لەم هۆکارانەی نەتوانرێت ئەم یاریگهیە چاک بکرێتەوە.
زیاتر لە 30 تیپی میللی له یاریگهكهی پیرداود یاریی دهكهن و سەدان یاریزان سوود له یاریگهكه وهردهگرن، كه سەر بە زیاتر لە 20 گوندی ناوچەکە و دەوروبەرن، ماوەی زیاتر لە پێنج مانگیشە بە تەواوی تێکچووە و یاریی تێدا ناکرێت.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا