به‌بۆنه‌ی مه‌ولوده‌وه‌

24 تۆن زبڵ و خاشاك له‌ بازاڕی هه‌ولێر كۆكرایه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌هۆی ئه‌و رێوڕه‌سم و قه‌ره‌باڵغییه‌ی به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌ ناو بازاڕی هه‌ولێر هه‌بوو، 24 تۆن زبڵ و خاشاك جێهێڵدرا و دره‌نگانی شه‌وی رابردوو كۆكرایه‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی له‌ هه‌ولێر، بڵاویكرده‌وه‌، به‌بۆنه‌ی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان، هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەی شەقامەکانی ناو سەنتەری شار و چواردەوری قەڵای هه‌ولێری ئەنجامدرا، بەم هۆیه‌وه‌ نزیکەی 24 تۆن خۆڵ و خاشاک كۆكراوه‌ته‌وه‌ و فڕێدراوە.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام “موحه‌مه‌د” بوو، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ رێوڕه‌سم و ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ریی فراوان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ هه‌ولێر به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ پاركی ناوبازاڕ و ده‌وروبه‌ری قه‌ڵا كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند چالاكییه‌كی جیاواز به‌ڕێوه‌چوون.

ئەوقافی کەرکوک: بۆ هەفتەیەک چالاکییەکانی مەولود رادەگ...

ئەوقافی کەرکوک: بۆ هەفتەیەک چالاکییەکانی مەولود رادەگرین

هاوڵاتیان لە سەنتەری هەولێر بۆ یادی مەولود کۆبوونەتەو...

هاوڵاتیان لە سەنتەری هەولێر بۆ یادی مەولود کۆبوونەتەوە