داوا کراوە لە کوردستان بێت
دوو یانهی كوردستان گەیشتە قۆناغی کۆتایی باسكهی عێراق
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
خولی باسکەی لاوانی یانە پلە یەکەکانی عێراق گەیشتە قۆناغی کۆتایی و دوو یانهی كوردستانیش بهشداریی قۆناغهكه دهكهن.
بڕیارە بە بەشداریی هەشت یانە، کە نوێنەرایەتی ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەکەن، قۆناغی کۆتایی خولی لاوانی عێراق دەست پێبکات.
بیلال مەولود ئەندامی فیدراسیۆنی باسکەی عێراق بە 964ـی وت، قۆناغی کۆمەڵەکانی یانەکانی لاوان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.
وتیشی، لەبەر ئەوەی یانەکانی دەربەندیخان و دهۆک لە هەرێمی کوردستان سەرکەوتوون بۆ قۆناغی کۆتایی، داوایەکیان پێشکەش بە فیدراسیۆنی عێراق کردووە تا قۆناغی کۆتایی خولەکە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکانیان نەداوەتەوە.
دوای بەڕێوەچوونی قۆناغی پاڵاوتن لە کۆمەڵەی کوردستان هەریەک لە یانەکانی دەربەندیخان و دهۆک سەرکەوتوون، لە ناوچەی فوڕاتی ناوەڕاست، یانەی تەزامون، دیوانیە و جەماهیر، یانەی موستەقبەل لە شاری موسڵ نوێنەرایەتی ناوەڕاست دەکات، لە ناوچەی باشووریش یانەی ئەحرار لە واست و فوڕات لە زیقار سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، تا ئێستاش وادەی دەستپێکی قۆناغی کۆتایی خولەکە دیاریی نەکراوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا